دەروازەیەكی سنووری نێوان هەرێم و توركیا دادەخرێـت

کوردستان

16 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 334

راچڵەكین-

دەروازەی نێودەوڵەتی (زێت _ دەرەجیك) لەنێوان هەرێمی كوردستان و توركیا بۆ ماوەیەكی كاتی دادەخرێت.

دەروازەی نیودەوڵەتی زێت بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی درووستبوونی كێشەیەكی تەكنیكی، هاووڵاتییان و گەشتیاران ئاگادار دەكەنەوە دەروازەی نێودەوڵەتی (زێت _ دەرەجیك) بۆ ماوەیەكی كاتی دادەخرێت هاتوجۆكردن لێوەی دەوەستێت.

ئەوەش روونكراوەتەوە لە دیوی سنووری هەرێمی كوردستان (زێت) هیچ كێشەی نییە و هەوڵەكانیش بەردەوامن بۆ چارەسەركردنی كێشەكە.

دەروازەی  زێت دەكەوێتە سنووری ئیدارەی سۆران و لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیادایە، یەكێكە لە دەروازە نێودەوڵەتیەكان  و لە ساڵی 2023وە  بەفەرمی كراوەتەوە.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن