تێچووی حەج بۆ ئەو هاوڵاتیانە دیاریكرا كە ناویان بۆ حەجكردن دەرچووە

کوردستان

15 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 359

راچڵەكین

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان ئەو هاوڵاتیانە ئاگادار دەكاتەوە كە ناویان لە تیروپشك دەرچووە بۆ حەجی ساڵی داهاتووە، دەتوانن سبەینێ سێشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2025‌ سەردانی نووسینگەكانی حەج و عومڕە بكەن بە مەبەستی تەواوكردنی مامەڵەكانیان و دانانی تێچووی حەج.

ئەمڕۆ دووشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2025 بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، بە پێی ئەو داتای لە ژمێریاری حەج و عومرە وەرگیراوە، ئەمساڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بڕە پارەیەكی باش پاڵپشتی پرۆسەی حەجی كردووە بەمەبەستی كەمكردنەوەی تێچووی حەج لەسەر هاووڵاتیان.

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی كوردستان رادەگەیەنێت:" ئەمساڵ گەشتی وشكانی لە هەرێمی كوردستان بۆ حاجیان نابێت و حاجیانی كوردستان هەر هەموویان بە گەشتی ئاسمانی گەشت دەكەن."

سەبارەت بە پێداویستییەكانی بۆ دەستپێكردنی مامەڵەی حەج بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان ئاگاداری ئەو كەسانە دەكاتەوە كە ناویان بۆ حەج دەرچووە پێویستە بڕە پارەی دیاریكراو ئامادە بكەن كە 7 ملیۆن و 100 هەزار دینارە لەگەڵ پاسپۆرت و هەریەك لە كۆپی رەنگاورەنگی پاسپۆرت و كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری لە یەك لاپەرە كۆپی بكرێت دواكات بۆ وەرگرتنی مامەڵەكان و وەرگرتنی تێچووی حەج رۆژی پێنج شەممە بەرواری  27/11/2025دەبێت.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن