راچڵەکین-
لە شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان پیاوێک هاوسەرەکەی و خەزووری کوشت و دوای ئەنجامدانی تاوانەکەش هەڵاتووە.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی
مرۆڤ بڵاویکردەوە: پیاوێک بە ناوی (ج.ح) بە بەکارهێنانی چەکی گەرم هاوسەرە 42
ساڵەکەی خۆی و باوکی هاوسەرەکەی لە شاری مهاباد کوشت.
ئاماژەی بەوەشکرد: بەگوێرەی
زانیارییەکان، بەهۆی هەبوونی ناکۆکی بەردەوام لە ژیانی هاوبەشیاندا، پێشتر
قوربانییەکە داوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی کردووە و دۆسیەکەیان لە دادگا بووە،
هەروەها بکوژ دوای ئەنجامدانی تاوانەکە هەڵاتووە و تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراوە.