ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئەمشەو کاتژمێر 10:45 بە کاتی کوردستان، لەکۆتا گەڕی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا میوانداری هەڵبژاردەی سلۆڤاکیا دەکات.
لە یاریی چووندا هەڵبژاردەی سلۆڤاکیا بە ئەنجامی 2-0 شکستی بە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا هێنا، بەڵام لەم یارییەدا ئەڵمانەکان بە یەکسانبوون و بردنەوە دەگاتە مۆندیال، هەروەها دەیەوێت تۆڵەی یاریی پێشوو بکاتەوە و سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.
ئەڵمانیا لەم یارییەدا لە تواناکانی هەریەک لە تێر شتیگن و ئەنتۆنی ڕۆدیگێر و جەمال مۆسیالا و کای هاڤێرتز بێبەش دەبێت.
بەپێی ڕۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی، پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی ئەڵمانیا بۆ یارییەکەی ئەمشەو بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
گۆڵپارێز: باومان.
هێڵی بەرگری: باکۆ ، تاه ، شلۆتێربێک ، ڕاوم.
هێڵی ناوەند: پاڤلۆڤیچ ، گۆرێسکا ، وێرتز.
هێڵی هێرشبەر: سانێ ، گنابری ، ۆولتمەید.