راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری
شارستانیی هەولێر ئاشکرای دەکات، دوای نزیکەی یەک مانگ، تەرمی هاوڵاتییەک لە زێی
گەورە دۆزرایەوە.
بەڕێوەبەرایەری بەرگری
شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە: دوای ئەوەی لە رێککەوتی 23ی تشرینی یەکەم،
هاوڵاتییەک لە زێی گەورە لە نزیک کەمپی دارە شەکران خنکا، تیمەکانمان گەڕانێکی
چڕیان بەدوای تەرمەکەیدا دەستپێکرد.
باسی لەوەشکرد: ئەمڕۆ
دووشەممە و دوای 27 رۆژ لە رووداوەکە، تەرمی قوربانییەکە دۆزرایەوە کە ناوی بڵند
مەڕوانە و تەمەنی 16 ساڵە ساڵە و خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە، دوای دۆزینەوەشی
تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کرا.