سعودیە ئاستی وەبەرهێنانی لە ئەمریكا بۆ یەك ترلیۆن دۆلار بەرزدەكاتەوە

ئابوری

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 158

راچڵەكین -

 شازادەی جێنشینی سعودیە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ كۆدەبێتەوەو بەڵێنی پێدەدات ئاستی وەبەرهێنانی وڵاتەكەی لە ئەمریكا بۆ یەك ترلیۆن دۆلار بەرزبكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 18-11-2025، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، سەردانێكی فەرمی بۆ ئەمریكا ئەنجامدا و لە كۆشكی سپی لە واشنتۆن، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپن سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆبووەوە.

شازادەی سعودیە لەمیانی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ ترەمپ، رایگەیاند: برشیارمانداوە ئاستی وەبەرهێنانی وڵاتەكەمان لە ئەمریكا لە 600 ملیار دۆلارەوە بۆ یەك ترلیۆن دۆلار بەرزبكەینەوە.

وتیشی:" ئیدارەی ئەمریكا داوای لێكردووین ببینە بەشێك لە رێككەوتننامەی ئیبراهیمی، ئێمەش لە بەرامبەردا دەمانەوێت دڵنیابین لەوەی كە ڕێگایەكی ڕوون بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی مسۆگەر دەكەین بەر لەوەی بچینە ناو رێككەوتننامە".

محەمەد بن سەلمان جەختی لەوەكردەوە كە وڵاتەكەی دەیەوێ پلانێكی روون هەبێت بۆ چارەسەركردنی دۆخی فەلەستین، ئاماژەی بەوەشكرد كە عەرەبستانی سعودیە ئاشتی راستەقینەی بۆ فەلەستین و ئیسرائیل دەوێت و بۆ گەیشتن بەم ئامانجەش هەموو هەوڵێك دەدەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن