نرخی نەوت روو لە بەرزبوونەوە دەكات

ئابوری

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 93

راچڵەكین -

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان روو لە بەرزبوونەوە دەكات و ئەمڕۆ چوارشەممە 19 تشرینی دووەمی 2025، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بۆ 64 دۆلار و 75 سەنت بەرزبووەوە، لەكاتێكدا دوێنێ بە 63 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرا.

هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساس لە 59 دۆلار و 46 سەنتەوە بۆ 60 دۆلار و 53 سەنت بەرزبووەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن