راچڵەكین -
ژمارەی كوژراوانی هێرشە مووشەكییەكەی دوێنێی ئیسرائیل بۆسەر كەمپێكی پەنابەرانی فەلەستین لە باشووری لوبنان، بۆ 13 كەس بەرزدەبێتەوەو چەندین كەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەئەنجامی ئەو هێرشە مووشەكییەی كە شەوی رابردوو سوپای ئیسرائل كردییە سەر كەمپی عەین حلوەی پەنابەرانی فەلەستینی لە شاری سەیدای باشووری لوبنان، 13 كەس گیانیان لەدەستدا و چەندین كەسی دیكەش بریندار بوون.
وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، هێرشەكە بە سێ مووشەك ئەنجامدراوەو سەنتەرێكی سەر بە مزگەوتی خالید بن وەلید-ی لە كەمپی عەین حلوە كردووەتە ئامانج.
لەدوای ئەنجامدانی هێرشەكە، سوپای ئیسرائیل بڵاویكردەوە، ئەو شوێنەی كراوەتە ئامانج لەلایەن حەماسەوە بەكارهێنراوە بۆ مەشق و راهێنان بە چەكدارەكانی و دانانی پیلان بۆ هێرشكردنە سەر سوپای ئیسرائیل.