راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19-11-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ، لەنێوان 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە.
سبەینێ پێنجشەممە 20-11-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەكانی گەرماش نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 21 پلەی سیلیزی
دهۆك : 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 22 پلەی سیلیزی
كەركوك : 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی