راچڵەكین-
پێگەیەكی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، ئیدارەی ئەمریكا بەنهێنی لەگەڵ رووسیا كار دەكات بۆ كۆتایی هێنان بەجەنگی ئۆكراینا.
ئەمڕۆ چوارشەممە پێگەی ئەكسیۆس لەزاری بەرپرسانی ئەمریكاو رووسیا بڵاویكردووەتەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بەنهێنی لەگەڵ رووسیا كار دەكات بۆ داڕشتنی پلانێكی نوێی بەمەبەستی كۆتایی هێنان بەجەنگی ئۆكراینا.
بەگوێرەی پێگە ئەمریكییەكە بێت، پلانەكەی ئیدارەی ترەمپ لە 28 خاڵ پێكدێت و ئیلهامی لە رێككەوتنەكەی غەززە وەرگرتووە.
هاوكات بەرپرسێكی رووسیا بە ئەكسیۆس-ی راگەیاندووە، گەشبینە بەرامبەر پلانەكە. بەڵام هێشتا هەڵوێستی ئۆكرایناو ولاتانی ئەوروپا لەبارەی پلانەكە نەزانراوە.
" ئاشتی لە ئۆكراینا، گەرەنتییە ئەمنییەكان، ئاسایش لەئەوروپاو داهاتوی پەیوەندییەكانی ئەمریكا لەگەڵ رووسیاو ئۆكراینا" بەشێكی پلانە 28 خاڵییەكەی ئیدارەی ئەمریكایە بۆ كۆتایی هێنان بەجەنگی ئۆكراینا.