سەربازێكی ئیسرائیلی فۆتۆ/ رۆیتەرز
راچڵەكین-
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، ٦٠٠ سەرباز لەسەروبەندی جەنگی غەززە داواكارییان پێشكەش كردووە، بۆ ئەوەی پێشوەختە خانەنشین بكرێن.
ڕۆژنامەی "یەدیعووت ئەحرەنووت" بڵاویكردەوە، ژمارەیەك فەرماندە لە سوپای ئیسرائیل ئاشكرایان كردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە میانی گفتوگۆكاندا لە لیژنەی كاروبار دەرەوە و ئاسایش لە پەرلەمانی ئیسرائیل ئەوە دەركەوتووە، ٦٠٠ سەرباز داواكارییان پێشكەشكردووە، بۆ ئەوەی پێشوەختە خانەنشین بكرێن.
فەرماندەكانی سوپای ئیسرائیل باسیان لەوەشكردووە: "بە دریژایی شەڕی غەززە، خانەنشینكردنی ژمارەیەك سەربازی ئیسرائیل دواخراوە، چونكە جێگرەوەیان نەبووە".