ئیخوان موسلمین لە تەكساس خرایە لیستی " تیرۆر"وە

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 261


راچڵەكین-

حاكمی ویلایەتی تەكساس-ی ئەمریكا كاركردنی دوو رێكخراو كە یەكێكیان ئیخوان موسلمینە، لە سنووری ویلایەتەكە قەدەغەكردو خستنییە لیستی " تیرۆر"وە.

گریك ئابووت، كەسەر بەكۆماریخوازەكانە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نوسیوویەتی، هەریەك لە رێكخراوی ئیخوان موسلمین و ئەنجوومەنی پەویەندییەكانی ئەمریكا- ئیسلامی خراونەتە لیستی رێكخراوە تیرۆرستییەكانەوە.

ئابووت دەڵێت:" ئەو بڕیارە وا دەكات ئەو دوو رێكخراوە نەتوانن هیچ مامەڵەیەكی كڕین و دەستبەسەرداگرتنی زەوی لە تەكساس" ئەنجامبدەن، هاوكات رێگا دەدات بەگرتنەبەری رێوشوێنەكانی تایبەت بە داخستنی بارەگاكانی هەردوو رێكخراوەكە لە تەكساس.

لەلایەن خۆیەوە رێكخراوی ئەنجوومەنی پەیوەندییەكانی ئەمریكا- ئیسلامی كە نزیكەی 30 لقی لەسەرانسەری ئەمریكادا هەیە كە لانی كەم سیانیان لەتەكساسن، سەركۆنەی بڕیارەكەی كردو بەبێ بنەما ناوی هێنا.

دانانی قەوارەكان لەلیستی " تیرۆر" لەئەمریكا لەدەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵی ئەو وڵاتەدایە نەك ویلایەتەكان.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن