راگەیەندراوێك لەوەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی مووچە

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 950

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، مووچەی سەرجەم خانەنشین و واریسانە دەبڕدرێت كە تائێستا فۆڕمی هەژماری منیان پڕ نەكردووەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2025 وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە:" سەرجەم ئەو خانەنشین و وارسانەی كە تا ئێستا فۆڕمی هەژماری منیان پڕ نەكردۆتەوە، لە كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول ، مووچەكانیان ڕادەگیرێت تا ئەو كاتەی فۆڕمی هەژماری من پڕ دەكەنەوە."

دارایی هەرێم ئەوەشی روونكردووەتەوە، ئەو خانەنشینانەی كە كارتی بانكەكانیان تەواو بووە و تا ئێستا كارتەكانیان وەرنەگرتۆتەوە، سەردانی بانكەكان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی كارتەكانیان، چونكە مووچەی مانگی ( ١٠ ) یان لە ڕێگای پرۆژەی هەژماری من بۆ خەرج دەكرێت.

"تائێستا نزیكەی لە ( ٩٠٪ )ی فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی و خانەنشینان و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار كردووە، ئەوانەشی كەماون و خۆیان تۆمار نەكردووە، بەپێی بڕیاری وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ هەر فەرمانبەرو خانەنشین و مووچەخۆرێكی هەرێمی كوردستان تا كۆتایی ئەمساڵ هەژماری بانكی نەبێت و خۆی لەپرۆژەی هەژماری من تۆمار نەكردبێت لە بەغداوە مووچەكەی ڕادەگیرێت و لەهەرێم خەرج ناكرێت، لەدوای سەری ساڵیشەوە دابەشكردنی مووچە بەشێوەی كاش نامێنێت و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی خۆیانە." وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان وا دەڵێت.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن