ماستانتونۆ دانی پێدانا

وەرزش

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 65

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

فرانکۆ ماستانتونۆ یاریزانی ئەرجەنتینی وەک میوانێک لە بەرنامەی ئێل لارگوێرۆ کە ئێوارەی سێشەممە لە تۆڕی کادینا سێر پەخشکرا، تیایدا باسی سەرەتای دەستپێکردنی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید و بەراوردکردنی بەردەوامی لەگەڵ لامین یامال ئەستێرەی بەرشەلۆنە و بیرکردنەوەکانی لەسەر گەشەپێدانی لە یانەکەدا کرد.

ماستانتونۆی تەمەن 18 ساڵ لەم هاوینە پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە کرد و سەرەتایەکی ئومێدبەخشی ئەنجامدا و چەندین یاری ئەنجامدا. بەڵام فۆڕمی ئەم دواییەی دابەزیوە.

سەبارەت بە بەراوردکارییەکانی نێوان خۆی و لامین، ماستانتونۆ وتی: پێشتر باسم لەم بابەتە کردووە، من حەزم لە بەراوردکردن نییە، بەڵام هەمیشە خۆشە کاتێک لەگەڵ یاریزانانی ئاستی لامین بەردوارد بکرێیت.

کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کێ لە ئێستادا باشترینە، ماستانتونۆ بەڕاشکاوی وەڵامی دایەوە: "ئەمڕۆ لامین باشترینە، ڕاستییەکە ئەوەیە کە لە ئاستێکی باوەڕپێنەکراودا یاری دەکات و پێشتر خۆی سەلماندووە؛ ئەو لە فۆرمێکی ناوازەدایە، سەبارەت بە منیش تازە گەیشتوومەتە مەدرید، و لە قۆناغێکی گونجاندندام کە هیوادارم بە خێرایی تێپەڕێنم بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ خێرایی تۆپی پێی ئەوروپا و خێرایی ڕیال مەدریددا بگونجێنم".

یاریزانەکە لە کۆتاییدا جەختی لەسەر خواستە گەورەکەی لەگەڵ یانەی شاهانە کرد و وتی: هیوادارم کاتەکانم لێرە درێژ بێت، پڕ بێت لە یارییە نایابەکانی وەک دوایین یاری کە بینیمان، باوەڕپێنەکراو بوو.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن