ڕاچڵەکین سپۆرت -
ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ڕاپۆرتێکی لەسەر سیباستیان ستاسێڤسکی نووسەری پۆڵەندی بڵاوکردەوە، کە کتێبێکی بە ناوی "لیڤاندۆڤسکی ڕیاڵ" بڵاوکردەوە، کە ژیاننامەی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەیە.
سەرسوڕهێنەرترین ئاشکراکردنی کتێبەکە ئەوەیە کە لە وەرزی 2023/2022، دوای ئەوەی لالیگا بە فەرمی مسۆگەر کرا، یانەکە لەگەڵ ئەو یاریزانە کۆبووەوە و داوای لێکرد واز لە گۆڵ تۆمارکردن بهێنێت، دەوترێت بەرپرسێک پێی وتووە "ڕۆبێرت، دەمانەوێت لە یارییەکانی داهاتوودا واز لە گۆڵکردن بهێنیت".
ڕۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات کە یاریزانەکە سەری سوڕمابوو، چونکە بەرشەلۆنە ناچار بوو 2.5 ملیۆن یۆرۆی زیادە بدات بە بایرن میونشن ئەگەر هێرشبەرە پۆڵەندییەکە 25 گۆڵ لە لالیگا تۆمار بکات.
لیڤاندۆڤسکی لە دوایین دوو یاریدا نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات و وەرزەکەی بە 23 گۆڵ کۆتایی پێهێنا.