ئەنجامی تاقیكردنەوەی كۆتایی كۆرسەكانی زمانی ئینگلیزی رادەگەیەنرێت

کوردستان

15 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 228

راچڵەكین -

وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەنجامی تاقیكردنەوەی كۆتایی كۆرسەكانی زمانی ئینگلیزی لە سێنتەری زمانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ خوێندكارانی خوێندنی باڵا و خوازیارانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی، رادەگەیەنێت.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمرۆ چوارشەممە 19-11-2025 بڵاویكردووەتەوە، داوای لە خوێندكارانی خوێندنی باڵا و خوازیارانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی كردووە، ئەوانەی تاكو ئێستا ئەنجامەكانیان وەرنەگرتووەتەوە، دەتوانن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیكردنەوەی كۆتایی كۆرسەكانی زمانی ئینگلیزی لە سێنتەری زمانی زانكۆكانی كوردستان كلیك لەسەر ئەم بەستەرە بكەن لە بەشی (course):

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن