دوو بازرگان بە بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر دەكرێن

کوردستان

13 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 192

راچڵەكین -

هێزەكانی ئاسایش لەسنووری ئیدارەی راپەڕین دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكەن و دەستیش بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی كریستاڵ دا دەگرن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەئەنجامی كۆكردنەوەی زانیاری پێشوەختە و چاودێری ورد و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، ئەمڕۆ چوارشەممە 19-11-2025، لە سنوری ئیدارەی راپەڕین، توانیان دوو بازرگانی  ماددەی هۆشبەر دەستگیربكەن و دەستبگرن بەسەر بڕی 10 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵ.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبارەكە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكارە ئەقڵییەكان، راگیراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسییەكانیان بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن