درۆنێك لە بەغدا كەوتەخوارەوە

عێراق

12 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 159

راچڵەكین -

لەشاری بەغفدا درۆنێك لە نزیك وەزارەتی پەیوەندییەكان كەوتەخوارەوەو تائێستاش هۆكارەكەی نەزانراوە.

میدیاكانی عیراق لەسەر زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 19-11-2025، درۆنێك كە نازانرێت خاوەندارییەتییەكەی بۆ كێ دەگەڕێتەوە، لەكاتی فڕینیدا بە ئاسمانی شاری بەغدا، بە هۆكارێكی نەزانراو لە نزیك بینای وەزارەتی پەیوەندییەكانی عیراق كەوتەخوارەوەو تێكشكا.

لەدوای رووداوەكە هێزێكی ئەمنیی پارچەی درۆنە تێكشكاوەكەیان هەڵگرتەوە و دەركەوت هیچ تەقەمەنییەكەی بارنەكردبوو، رووداوەكەش زیای بەدواوە نەبوو.

تائێستاش نازانرێت درۆنەكە سەر بە چ لایەنێكە و هۆكاری كەوتنەخوارەوەشی ئاشكرا نەكراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن