راچڵەكین-
هێزەكانی سوریای دیموكرات ( هەسەدە) رایدەگەیەنێت، چەكدارانی بیانی داعش لەمۆڵگەكانی گروپەكانی سەر بەحكومەتی سوریا لەرەققە هێرشیان دەكەنە سەر.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی تشرینی دووەمی 2025 هەسەدە لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، شەڕڤانان دوو درۆنیان خستووەتە خوارەوە كەمۆڵگەكانی گروپەكانی سەر بە حكومەتی سوریا لە میحوەری گوندی غانم عەلی لە ریفی خۆرهەڵاتی ڕەققە هەڵدراون كە ماوەی هەفتەیەكە لەو مۆڵگانەوە هێرش دەكرێتە سەر شەڕڤانان.
دوای تێكشكاندنی هەردوو درۆنەكە كەلە جۆرەكانی Matrice M30 و FPV بوون و گەیشتن بەشوێنی هەڵدانیان و شیكردنەوەی داتاكانی ناو یادەورییەكانی ( میمۆری) هەردوو درۆنەكە، بەڕوونی دەركەوتووە، ئەو تیمەی كاریان لەسەر درۆنەكان كردووە چەكدارانی بیانی داعشن و لەو مۆڵگانەی گروپەكانی سەر بەحكومەتی سوریا كاری چاودێری شەڕڤانان و هێرشەكانیان ئەنجامداوە. هەسەدە وادەڵێت.
وەك لەراگەیەندراوەكەی هەسەدە-دا هاتووە، ئەو بەڵگانە تێوگلانی بەشێك لەگروپەكانی سەر حكومەتی دیمەشق دەردەخەن لەگەڵ ئەندامانی بیانی سەر بەداعش و بەكارهێنانی مۆڵگەكانیان بۆ هێرشكردنە سەر شەڕڤانان.