راچڵەكین-
پسوڵەی خۆراكی سلێمانی هۆشداری دەدات بەهاوڵاتیان لەبەرامبەر بەكارهێنانی مۆبایلی ئەوروپی لە پڕكردنەوەی پسووڵی ئەلیكترۆنی خۆراك.
پسوڵەی خۆراكی سلێمانی دەڵێت:"تكایە بەهیچ جۆرێك بۆدروستكردنی هەژمار و خۆناساندن لەم سیستەمە تازەیەدا ئەو هاندە دەستیانە بەكار مەهێنن كە ئەوروپین، چونكە راستەوخۆ دەبێتە هۆی سڕینەوە واتە(بلۆك) دەكرێن."
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی تشرینی دووەمی 2025 دوا وادەی خۆتۆماركردنبوو لە سیستمی پسووڵەی ئەلیكترۆنی خۆراك بەخۆرایی.
پێشتر، نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، لەدوای 20ی مانگەوە دەست بە قۆناغی دووەم دەكرێت كە ئەویش چەند خزمەتگوزارییەك لەخۆ دەگرێت وەك تۆماركردنی ناوی منداڵ، سڕینەوەی ناوی مردوو و گواستنەوەی پسووڵە لە بریكارێكەوە بۆ بریكارێكی دیكە یان لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە یان لە شارێك بۆ شارێكی دیكە، هەروەها تۆماركردنی ئەو كەسانەی ژیانی هاوسەریان پێكهێناوە و پسووڵەی خۆراكیان نییە.
"نرخی تۆماركردن یان سڕینەوەی ناوی ئەندامانی خێزان 2 بۆ 3 هەزار دینار دەبێت، بۆ ئەوەش تەنیا كارتی نیشتمانیی منداڵی تازە لەدایكبوو یان بەڵگەنامەی مردنی مردووەكە هەیە." نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان وا دەڵێت.