چوارچێوەی هەماهەنگی دوو لیژنە بۆ دیاریكردنی سەرۆكوەزیران و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان پێكدەهێنێت

عێراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 305

راچڵەكین-

هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی دوو لیژنە پێكدەهێنێت بەمەبەستی دانووستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بۆ دیاریكردنی سەرۆكوەزیرانی داهاتووی عیراق.

پێكهێنانی دوو لیژنەكە دوای ئەوە دێت، شەوی 17ی ئەم مانگە ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبوونەوەو بڕیاریاندا بە پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی بۆ پێكهێنانی حكومەت.

یەكێك لە لیژنەكان تایبەتە بە دیاریكردنی كاندیدی پۆستی سەرۆكوەزیرانی عیراق لەنێو ئەو كەسانەی ناوی خۆیان بۆ ئەو پۆستە پێشكەش دەكەن، بەگوێرەی چەند پێوەرێك. ئەندامانی بریتین لە هومام حەمودی- سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی، عەممار حەكیم- سەرۆكی رەوتی حیكمەیە و، عەبدولسادە فرێجی- ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیی نەهجی نیشتمانیی.

هەرچی دووەم لیژنەی چوارچێوەی هەماهەنگییە تایبەتە بە دابەشكردنی پۆستەكان و دانوستاندن لەگەڵ لایەنەكانی دیكە لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو.
 
ئەندامانی ئەو لیژنەیەش پێكهاتوون لە، نوری مالیكی- سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، هادی عامری- ئەمینداری گشتیی رێكخراوی بەدر، فالح فەیاز- سەرۆكی هاوپەیمانی عەتا و دەستەی حەشدی شەعبی ئەندامانی سەرەكیی لیژنەكەن.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن