راچڵەكین-
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی تا كاتژمێر 4:00ی ئێوارە درێژكردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی تشرینی دووەمی 2025 وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بڵاویكردەوە:" لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەتی حاجیانی كوردستان، بڕیاردرا دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە رۆژانە تا كاتژمێر 4:00ی ئێوارە بەردەوام بێت."
"رۆژانی شەممەش، كەپشووی فەرمییە لەتەواوی دام و دەزگامیرییەكان، بەڵام فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ئەو پشووە نایانگرێتەوە و تا كۆتاییهاتنی مامەڵەی حاجیان تەواو دەبێت بۆ وەرزی حەجی 2026." وەك لە بڕیارەكەی وەزارەتی ئەوقافدا هاتووە.
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایین هۆكاری بڕیارەكەی گەڕاندووەتەوە بۆ راییكردنی مامەڵەی ئەو هاوڵاتیانەی ناویان لەتیروپشك دەرچووە بۆ فەریزەی حەج بەزوورین كات.
هاوكات ئەوبانكانەی، كە پارەی حاجیان وەردەگرن بەهەمان شێوە تاوەكو كاتژمێر 4:00 ئێوارەی هەموو ڕۆژێك مامەڵەی حاجیان ڕایی دەكەن.