راچڵەكین-
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەلی خوێندن لە لە زانكۆكانی ناوەراست و باشوری عیراق رادەگەیەنێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم، دەرچوانی 12ی ئامادەیی هەرێمی كوردستان (2025-2024)، لە ئێستاوە دەتوانن بە ئۆنڵاین داواكاری بۆ وەرگرتن لە زانكۆكانی ناوەراست و باشوری عیراق پێشكەش بكەن.
ئەوەش روونكراوەتەوە، دەرچوانی 12ی ئامادەیی ناوەراست و باشوری عیراقیش بەهەمان شێوە دەتوانن لە ئێستاوە بە ئۆنڵاین داواكاری بۆ وەرگرتن لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان پێشكەش بكەن.
بەهەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم و عیراق، بریاردراوە بە دابینكردنی (٤٠٠) كورسی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكانی ناوەراست و باشوری عیراق بۆ خوێندكاران و قوتابیانی 12 ی ئامادەیی هەرێمی كوردستان و، دابینكردنی (٤٠٠) كورسی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان بۆ خوێندكاران و قوتابیانی 12ی ئامادەیی ناوەراست و باشوری عیراق.
لە ئێستاوە سەرجەم دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دیكەی عیراق لە ڕێگەی لینكی هاوپێچ لە وێبسایتی زانكۆلاین دەتوانن لە داواكاری پێشكەش بكەن. وەزارەتی خوێندنی باڵا وا دەڵێت.
دەرچوانی 12 ی ئامادەیی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی لینكی (regayzanko.com) داواكاری بۆ وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگاكانی ناوەراست و باشوری عێراق تاكو رۆژی سێشەممە ڕێكەوتی (2025/11/25) دەتوانن پێشكەش بكەن.
دەرچوانی 12 ی ئامادەیی ناوەراست و باشوری عێراق لە ڕێگەی لینكی (regayzanko.com) داواكاری بۆ وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان تاكو رۆژی سێشەممە ڕێكەوتی (2025/11/25) دەتوانن پێشكەش بكەن.