راچڵەكین -
بەهۆی كاركردنی لە شەقامی سەرەكیی 120 مەتری لەشاری هەولێر، لە سبەینێوە رێگاكە بۆماوەی چوار رۆژ بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دادەخرێت.
سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی كاری چاككردنەوە لە جۆینتەكانی ڕێگای سەرەكی 120 مەترسی لەسەر شەقامی كەركوك بە ئاڕاستەی موسڵ، لە سبەینێوە هەینی 21-11-2025، لە كاتژمێر 7ی رێگاكە بۆ ماوەی چوار رۆژ دادەخرێت.
شارەوانی هەولێر داواشی لە شۆفێران كردووە لەم ماوەیە هاوكاریان بن و ڕێگای جێگرەوە بەكاربهێنن.
