راچڵەكین -
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەبارەی دەنگۆی داخستنی دەروازەكە روونكردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت: ئەو دەنگۆیە دوورە لە راستی و بابەتەكەش تەنها پەیوەستە بە هاتووچۆی كۆڵبەران.
دەروازەكە لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری تەواوی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی گەشتیاران و بازرگان و كۆمپانیا و پیشەوەران دەكەینەوە دەنگۆیەك بڵاوبووەتەوە سەبارەت بە داخستنی دەروازەكەمان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەمەبەستی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی لەسەر دەروازەكە.
سەبارەت بەم دەنگۆیانە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاشكرایكردووە كە هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە بابەتی داخستنی دەروازەكەمان دوورە لە ڕاستی و تەنها پەیوەستە بە هاتووچۆی كۆڵبەران لەنێوان دەروازەی تەمەرچین و دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران.