بڕیاری كۆتایی لەبارەی سەردانیكردنی ئیمراڵی لەلایەن كۆمسیۆنی پرۆسەی چارەسەری دەدرێت

کوردستان

53 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 65

راچڵەكین-

كۆمسیۆنی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری لەتوركیا ناسراو بە كۆمیسیۆنی یەكێتیی نەتەوەیی، برایەتی و دیموكراسی بڕیار لەسەر سەردانیكردنی ئیمراڵی دەدات.

بڕیارە ئەمڕۆ هەیینی 21ی تشرینی دووەمی 2025 كۆمسیۆنەكە بەئامادەبوونی 51 ئەندامی خۆی لەسەر پرسی سەردانیكردنی ئیمراڵی و دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان-ی رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە، كۆبێتەوەو بڕیاری كۆتایی بدات.

پێشتر عائیشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی، داوای لەهەموو لایەنەكانی ئەندام لەو كۆمسیۆنە كرد بەئەرێنی مامەڵە لەگەڵ ئەو هەنگاوە بكەن.

" ئەگەر لەسەر چوون بۆ ئیمڕاڵی دەنگ بدرێت، دەنگی ئێمە بەڵێیە." عەبدوڵا گولەر، سەرۆكی فراكسیۆنی ئاكپارتی وا دەڵێت.

هاوكات سەزگین تانریكوڵو، ئەندامی كۆمیسیۆن لە پشكی جەهەپە رایگەیاندووە، تائێستا بڕیاریان لەسەر سەردانی ئیمڕاڵی نەداوە، حزبەكەی پێش كۆبوونەوەی كۆمیسیۆنەكە، بڕیاری خۆی رادەگەیەنێت. وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.
 
"ئەگەر حیزبەكانی وەك دەم پارتی، مەهەپە و ئاكپارتی بڵێن سەردانی ئیمڕاڵی رێگە لەبەردەم ئەم پڕۆسەیە دەكاتەوە، ئێمەش بەشداری لەم بڕیارەدا دەكەین." سەركان رامانڵی، پەرلەمانتاری هوداپار وا دەڵێت.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن