هاندەرانی بەرشەلۆنە هەواڵێکی دڵخۆشکەریان پێگەیشت

وەرزش

13 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 246

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەستێرەیەک لە مەشقەکانی بارسێلۆنا پێش یارییەکەی شەوی سێشەممە لە یاریگای ستامفۆرد بریج بەرامبەر چێڵسی لە چامپیۆنزلیگدا پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.

مارکوس ڕاشفۆرد گەڕایەوە بۆ ڕاهێنانە تەواوەکان لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە دوای ئەوەی لە یارییەکەی شەممەی لالیگا بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو بەشداری نەکرد، کە تیپەکەی هانسی فلیک بە ئەنجامی 4-0 بردنەوەی بەدەستهێنا.

یاریزانە باڵە ئینگلیزییەکە لە نەخۆشییەکەی چاکبووەتەوە و بەسەر تا و ئەنفلۆنزادا زاڵ بووە و بەشداری مەشق و ڕاهێنانەکانی کردووە. لەگەڵ ئەوەشدا بەشێوەیەکی تاکەکەسی مەشقەکانی دەکرد، لەکاتێکدا باقی یاریزانەکان ڕاهێنانەکانی ئەنجامدا.

هاوکات پێدری سەرەڕای ئەوەی هەست بە باشتربوونی دەکات، بەردەوامە لە ئامادەنەبوون لە مەشقەکان، ستافی ڕاهێنەرایەتی تیپەکە بە سەرۆکایەتی هانسی فلیکی ڕاهێنەری ئەڵمانی پێیان باشە چاوەڕێ بکەن و پەلە نەکەن لە گەڕانەوەی لە ترسی هەر پاشەکشەیەک.

بەرشەلۆنە بارودۆخی پێدری هەڵدەسەنگێنێت، پێش ئەوەی بڕیار بدات ئایا بیخاتە نێو ئەو پێکهاتەیەی کە گەشت بۆ لەندەن دەکات یان نا، بەیانی دووشەممە فلیک و ستافی پزیشکی لەگەڵ یاریزانەکە کۆدەبنەوە بۆ پێوانەکردنی هەستەکانی، دوای ئەوە بڕیار دەدرێت.

پێدری لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمدا تووشی پێکان بوو و ماوەی چاکبوونەوەی 21 ڕۆژەی تەواو کردووە کە سەرەتا لەو کاتەدا خەمڵێندرابوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن