راچڵەكین -
بەهۆی ئەنجامدانی چالاكییەكە بەبۆنەی ساڵیادی بە قەزابوونی هەڵەبجە، سبەینێ بۆ ماوەی یەك كاتژمێر رێگای سەرەكی هەڵەبجە - هەورامان بەربەست دەكرێت و رێگە بە هاتووچۆی ئۆتۆمبێل نادرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردەوە، سبەینێ دووشەممە 24-11-2025، لە یادی 156 ساڵەی بە قەزابوونی هەڵەبجە، راكردنێكی ماوەدرێژ ئەنجامدەدرێت، بەو هۆیەشەوە لەكاتژمێر 10 بۆ 11ی پێشنیوەڕۆ، رێگای سەرەكی هەڵەبجە بۆ هەورامان، لەباخی خاتوو هەنار بۆ بەردەم نەحۆشخانەی مناڵان لە هەڵەبجە، بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دادەخرێت.
هاتووچۆی هەڵەبجە داواشی لە شۆفێران كردووە لەو ماوەیەدا هاوكاریان بن و پابەندی ڕێنماییەكانی هاتووچۆ بن، بۆ ئەوەی رێوڕەسمەكە بەباشی بەڕێوەبچێت.