ڕیال مەدرید ئۆفەرێکی گەورە بۆ کڕینی ئەستێرەیەکی پاریس ئامادە دەکات

وەرزش

13 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 70

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

یانەی ڕیال مەدرید ئۆفەرێکی گەورە ئامادە دەکات بۆ گواستنەوەی ڤیتینیا یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان لە گواستنەوەکانی داهاتوودا، ئەمەش دوای ئاستە سەرنجڕاکێشەکەی لەگەڵ پاریسییەکان.

میدیاکانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەکەن کە یانە ئیسپانییەکە بە کڕینی ڤیتینیا دەیەوێت هێڵی ناوەڕاستی خۆی بەهێز بکات و ئامادەیە 150 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بکات بۆ ئەوەی یانە پاریسییەکە ڕازی بکات بۆ جیابوونەوە لەو یاریزانە.

ڕیال مەدرید پێی وایە ئەو یاریزانە کە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە پاریسییەکە تا مانگی حوزەیرانی 2028 بەردەوام دەبێت، داهاتووی هێڵی ناوەڕاستی مێرێنگێێ دەبێت، چونکە ئیدارەی فلۆرێنتینۆ پێرێز هەوڵدەدات قەرەبووی ڕۆیشتنی تۆنی کروس و لۆکا مۆدریچ بکاتەوە.

تۆڕی ڤیچاچیزی ئیسپانی دووپاتی کردەوە کە یانە پاریسییەکە هیچ نیازێکی نییە ڤیتینیا بفرۆشێت و پێی وایە بەهای ئەو یاریزانە لەو بڕە زیاترە کە ڕیال مەدرید ئامادەیە پێشکەشی بکات، ئەمەش وایکردووە گرێبەستەکە ئاڵۆزتر بێت.

سەرەڕای ئەوەی یانەی ڕیال مەدرید لە ماوەی ڕابردوودا زیاتر حەزی لە گواستنەوەی بە نرخێکی کەمتر و تەنانەت گواستنەوەی بێبەرامبەر بوو، بەڵام ڕەنگە ئۆفەرەکەیان زیاد بژەن بە هیوای بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە، کە پێیان وایە تیپەکە بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر دەکات و پڕۆژە وەرزشییە درێژخایەنەکەیان بەهێزتر دەکات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن