لەبارەی دەنگۆی هێرشكردنە سەر كۆرمۆر روونكردنەوە دەدرێت

ئابوری

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 116


راچڵەكین-

سەرچاوەیەكی ئەمنی عیراق رەتیكردەوە، هێرشی درۆنی كرابێتە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ.

ئەمڕۆ دووشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2025 ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكرد، دەنگۆی هێرشكردنە سەر كیڵگەی غازی كۆرمۆر كە هەندێك میدیا بڵاویانكردەوە، دوورە لەراستیەوەو كێڵگەكە رووبەڕووی هیچ هێرشێكی مووشەكی و درۆنی نەبووەتەوە.

"كارپێكردنی زەنگی ئاگاداركردنەوەی كیڵگەكە بەهۆی دەستنیشانكردنی درۆنێك بووە كەلەو نزیكانە سوڕاوەتەوەو پاسەوانەكانی كۆرمۆر چارەسەری دۆخەكەیان كردووەو، لەئێستادا كێڵگەكە بەردەوامە لە كاری ئاسایی خۆی." وەك سەرچاوە ئەمنییەكە ئاماژەی پێكردووە.

بەووتەی ئەو سەرچاوەیە، بوونی درۆن لەناوچەكە لەكاتێكدا بووە هێزە ئەمنییەكان بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان بۆردومانی مۆڵگەكانی داعشیان كردووە لە دۆڵی "زغەیتون" كە تەنها 40 كیلۆمەتر لە كۆرمۆرەوە دوروە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن