راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ دوو شەممە 24 ی تشرینی دووەمی 2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور. پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
سبەینێ سێشەممە 25 ی تشرینی دووەمی 2025 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو. پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 23 پلەی سیلیزی
دهۆك : 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 22 پلەی سیلیزی
كەركوك : 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 28 پلەی سیلیزی