خوێندكارانی ناوچە كوردستانییەكان لە زانكۆكانی هەرێم وەردەگیرێن

کوردستان

38 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 11

راچڵەكین -

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رەزامەندی نیشاندەدات لەسەر وەرگرتنی تەواوی دەرچووانی خوێندنگە كوردییەكانی كەركوك و خانەقین و شەنگال و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان لە زانكۆكانی هەرێم، كە ژمارەیان (342) دەرچووە.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە 24-11-2025 بڵاویكردەوە، ئاشكرایكردووە لەسەر راسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بۆ چەندین ساڵە كارئاسانی تەواو كراوە بۆ وەرگرتنی سەرجەم خوێندكارانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، بەتایبەت ئەو خوێندكارانەی لە خوێندنگە كوردییەكان دەخوێنن.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەرگای پێشكەشكردنی لە ڕێگەی زانكۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12 لە بەشی خوێندنی كوردی لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان كردەوە، لە ئەنجامدا بۆ ئەمساڵیش بە واژۆی د. ئارام محەمەد قادر، رەزامەندی نیشاندرا لەسەر وەرگرتنی (342) خوێندكاری شاری كەركوك و خانەقین و شەنگال و تەواوی ناوچە كوردستانییەكان لەزانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان بەهەمان پێوەر و كۆنمرەی وەرگیراوی خوێندكارانی هەرێم بۆ ساڵی خوێدنی (2025-2026).

بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی وەرگیراوان كلیك لەم بەستەرە بكەن: regayzanko.com

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن