پارێزگای كەركوك رۆژێك پشووی فەرمی رادەگەیەنێت

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 994

راچڵەكین -

بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی فاتیمەی زەهرا، پارێزگاری كەركوك بڕیاریدا سبەینێ بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن و فەرمانگە حكومییەكانی پارێزگاكە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دیوانی پارێزگای كەركوك، رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك بڕیاریدا سبەینێ سێشەممە 25-11-2025، لە دیوانی پارێزگا و فەرمانگەكانی سەر بە پارێزگا بكرێتە پشووی فەرمی، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان.

ئاماژە بەوەشكراوە، پشووەكە خوێندنگەكان و باخچەكانی ساوایانیش دەگرێتەوە، سەبارەت بە زانكۆ و كۆلێژ و پەیمانگاكان، سەرپشكن لەوەی بیكەن بە پشوو یان نا بەپێی هەڵسەنگاندنی خۆیان.

راگەیاندنی پشووەكەی سبەینێ بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی فاتیمەی زەهرایە، كە بەو بۆنەیە لەچەندین پارێزگای دیكەی عیراق كراوەتە پشووی فەرمی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن