راچڵەکین-
نوسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوایەک ئاڕاستەی ئەو کەسانە دەکات کە لە سنووری پارێزگاکە ناویان بۆ حەج هاتووەتەوە.
نوسینگەی حەج و عومرەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە:
ئاگاداری تەواوی ئەو کەسانە دەکەینەوە کە ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ دەرچووە لە سنووری
پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری، هەروەها ئیشوکاری پارە دانیان تەواو کردووە، سبەی
سێشەممە سەردانی نەخۆشخانەی شیرەکە بکەن کە دەکەوێتە سەر شەقامی ئیبراهیم پاشا.
باسی لەوەشکرد: داوا لەو کەسانە دەکەین لەگەڵ خۆیشیاندا
کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری ببەن، هەروەها ئەو کەسانەش کە نەخۆشی درێژخایەنیان
هەیە دەرمان و دەفتەری دەرمانهەکانیان لەگەڵ خۆیاندا ببەن.