راچڵەکین-
بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پرسە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەیەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی پاریس دەکات و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کۆدەبێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا بڵاویکردەوە: رۆژی چوارشەممە،
ژان نوێل بارۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان لەگەڵ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی
ئێران لە پاریس کۆدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە کۆبوونەوەکەدا گتوگۆ لەسەر
پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەکرێت و تیشک دەخرێتە سەر بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئەم
کۆبوونەوەیە دەرفەتێک دەبێت بۆ ئەوەی داوا لە ئێران بکرێت پابەندی ئەرکەکانی بێت
بەرامبەر ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم و بەخێرایی هەماهەنگییەکانی لەگەڵ ئەو
دامەزراوەیە دەستپێبکاتەوە.