راچڵەکین-
لە پاڵاوگەیەکی سەر رێگای گوێڕ – هەولێر ئاگرێکی گەورە
کەوتووەتەوە و دەوترێت چەند تەقینەوەیەکیش تیایدا روویداوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئاگرێکی گەورە لە پاڵاوگەیەکی
سەر رێگای گوێڕ – هەولێر ئاگر کەوتووەتەوە و باس لەوەش دەکرێت، دەنگی سێ تەقینەوە
لەناو پاڵاوگەکە بیستراوە.
لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی
رووداوەکە دوای هەوڵێکی زۆر توانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت و زانیارییەکان ئەوە
ئاشكرا دەکەن، رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستاش
هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە.