راچڵەکین-
سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و ئاشکرای دەکات، وەڵامێکی یەکلاکەرەوە چاوەڕوانی ئەو وڵاتە دەکات
سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی
بەوەکرد: ئیدانەی کوشتنی هەیسەم تەبتەبائی سەرکردەی حزبوڵای لوبنانی دەکەین لەلایەن
رژێمی داگیرکەری ئیسرائیلەوە.
باسی لەوەشکرد: ئەم کارەی ئیسرائیل تاوانێکی دڕندانە
بووە و کوشتنی ناوبراو یەکێکە لە پێشێلکارییەکانی رژێمەکە بەرامبەر رێککەوتنی
ئاگربەست، هەروەها حزبوڵای لوبنانی مافی ئەوەیان هەیە تۆڵەی کوژراوەکانیا بکەنەوە
و رژێمی تیرۆرستیی ئیسرائیلیش لەکاتی دیاریکراودا رووبەڕووی وەڵامێکی توند و
یەکلاکەرەوە دەبێتەوە.