راچڵەکین-
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەپێناو کەمکردنەوەی ڕۆتین و نەهێشتنی ماندووبوونی هاووڵاتییان، ئەمساڵ گۆڕانکاری ڕیشەیی لە سیستەمی حەجدا کراوە و تەواوی نووسینگەکان بە شێوەی"لۆکەیشن" دەخرێنە بەردەست.
شیاوی ئاماژەیە بۆ یەکەمجار ئەمساڵ پرۆسەی ڕاگەیاندنی ناوی حاجیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی بوو، هەر هاووڵاتییەک ناوی دەرچووبێت، راستەوخۆ لە ڕێگەی کورتەنامەوە (SMS) پیرۆزبایی لێ کراوە.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ماوەی چەندین ساڵە کار لەسەر ئەوە دەکات زۆرترین ئاسانکاری پێشکەش بە هاوڵاتیان بکات، بەتایبەت لەپرۆسەی حەج ، بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ ناونیشان و لۆکەیشنی (GPS) سەرجەم نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بڵاو کرایەوە، تاوەکوو هاووڵاتییان بەبێ ماندووبوون شوێنەکان بدۆزنەوە و مامەڵەکانیان تەواو بکەن.
لە داهاتووشدا کۆمەڵێک خزمەتگوزاری دیکەی نوێ بۆ حاجیان و عومرەکاران ڕادەگەیەنن کە دەبێتە هۆی ئاسانکاری زیاتر.
1-نووسینگه‌ی حه‌ج و عومڕه هه‌ولێر:
https://maps.app.goo.gl/8wfk25UT8XFwaJct9
2- نووسینگه‌ی حه‌ج و عومڕه‌ی دهۆك :
https://maps.app.goo.gl/ndWDkGWSYwNCg4SC8
3-نووسینگه‌ی حه‌ج و عومڕه‌ی سلێمانی :
https://maps.app.goo.gl/V4NAFJkK2bnZ7qg38
4- نووسینگه‌ی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌ڵه‌بجه :
https://maps.app.goo.gl/q2nEWBngFPZWsVFD7
5-نووسینگه‌ی حه‌ج و عومڕه‌ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران :
https://maps.app.goo.gl/h2NByzCJP9vopUuZ6
6- نووسینگه‌ی حه‌ج و عومڕه‌ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ:
https://maps.app.goo.gl/cAMggHuueFZhaNYv7
7- نووسینگه‌ی حه‌ج وعومڕه‌ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان :
https://maps.app.goo.gl/w9JMiGNGguHohC4r7
8-نووسینگه‌ی حه‌ج و عومڕه‌ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌رین :
https://maps.app.goo.gl/A23QWk1nguHG4XAy9