راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوەو ئەگەری هەیە لە سبەینێوە نمەباران لەهەندێ ناوچەی هەرێم دەستیپێبكاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 25-11-2025، ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ، (1-2) پلە نزمدەبێتەوە.
سبەینێ چوارشەممە 26-11- 2025، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەهەندێ ناوچەش دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ ئەگەری كەمێك نمەباران لە ناوچەی جیا جیا، هاوكات پلەكانی گەرماش روو لە نزمبوونەوە دەكات.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 21 پلەی سیلیزی
دهۆك : 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 21 پلەی سیلیزی
كەركوك : 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 26 پلەی سیلیزی