ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئەمشەو کاتژمێر 11:00 بە کاتی کوردستان، لە یارییەکی زۆر بەهێزی گەڕی پێنجەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەبێتەوە.
هەردوو یانە لە چوار یاریی ڕابردوویان دوو سەرکەوتن و یەک یاریی یەکسانبوون و یەک یاریی دووچاری شکستبوون، خاوەنی 7 خاڵن و بارسا لە خانەی 11یە و چێڵسی لە خانەی 12، هەردوولایان هەوڵی سەرکەوتن دەدەن بۆ ئەوەی بگەن بە 8 یانەکەی یەکەم.
هەردوو یانە لە توانای چەندین یاریزان بێبەش دەبن، هەریەک لە لیڤی لیمار و کۆڵ پاڵمەر و ڕۆمیۆ لاڤیا و داریۆ کاسیا لە یانەی چێلسی ناتوانن یاریی بکەن، لەلایەکەی ترەوە هەریەک لە تێر شتیگن و گاڤی و پێدری لە بارسا ناتوانن یاریی بکەن.
بەپێی ڕۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی هەردوو یانە بۆ یارییەکەی ئەمشەو بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
چێڵس: ڕۆبێرت سانچێز ، مالۆ گۆستۆ ، تۆسین ، چالۆبا ، کۆکۆرێلا ، کایسیدۆ ، ریس جەیمس ، نیتۆ ، ئینزۆ ، گارناچۆ ، جواو پیدرۆ.
بەرشەلۆنە: خوان گارسیا ، کۆندی ، ئاراوخۆ ، کۆبارسی ، باڵدی ، دی یۆنگ ، ئیریک گارسیا ، لامین یامال ، فیران تۆرێس ، فیرمین لوپێز ، لیڤاندۆڤسکی.
