داوای زیاتر لە 2350 ساڵ زیندانی بۆ ئیمام ئۆغڵۆ دەكرێت

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 106


راچڵەكین-

دادگای تاوانەكانی توركیا، لیستێكی تاوانی دژی ئەكرەم ئیمام ئۆغڵۆ، سەرۆكی سڕكراوی شارەوانی ئەستەنبوڵ پەسەند كرد كە تیایدا داواكراوە بە زیاتر لە 2350 ساڵ زیندانی بكرێت.

لەو لیستەدا كە رادەستی دادگای توركیا كراوە، ئیمام ئۆغڵۆ تۆمەتباركراوە بە دامەزراندنی رێكخراوێك بەئامانجی ئەنجامدانی تاوان، بەرتیل وەرگرتن و ساختەكاری لە دامەزرتوەكانی دەوڵەتدا.

لیستەكە 142 سكاڵای تۆمەتباركردن لەخۆدەگرێت كە  ئیمام ئۆغڵۆو 402 گومانلێكراوی تر لەخۆدەگرێت كە تائێستا 105 یان دەستگیركراون.

لەمانگی ئاداری رابردووەوە، ئەكرەم ئیمام ئۆغڵۆ بەتۆمەتی گەندەڵی كە رەتیكردووەتەوە، دەستگیركراوە.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن