راچڵەكین-
دادگای تاوانەكانی رەسافە لەشاری بەغداد، سزای لەسێدارەدانی بەسەر بەڕێوەبەری پێشووی كشتوكاڵی بەغداد سەپاند.
دادگای تاوانەكانی ناوەندی لەبڕیارەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو بەڕێوەبەرە دوای دوورخستنەوەی لەپۆستەكەی لەگەڵ گروپێكی چەكدار هەڵیانكوتاوەتە سەر بەڕێوەبەرایەتییەكەو، دوای رووبەڕوو بوونەوەیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان، بوونەتە هۆی كوژرانی كارمەندێكی هێزە ئەمنییەكان و هاوڵاتییەك و برینداربوونی ژمارەیەكی تر.
دوای ساغبوونەوەی ئەو تۆمەتانە بەسەر تاوانبارەكەدا، بەگوێرەی حوكمەكانی ماددەی چوار/1 و ئاماژەدان بە ماددەی دووەم /1/3/5 لە یاسای رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ژمارە 13ی ساڵی 2005 بڕیادراوە بەسەپاندنی سزی لەسێدارەدان بەسەر تاوانبارەكەدا. دادگای بەمشێوەیە هۆكاری بڕیارەكەی روونكردووەتەوە.