مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە سلێمانی كۆدەبێتەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 253

راچڵەكین

بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كۆدەبێتەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە ئەمڕۆ سێشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2025 لەشاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، گفتوگۆ لەسەر دوایین پەرەسەندنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق دەكرێت و دەرەنجامەكانی هەڵبژاردن هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێت. وەك میدیای یەكێتی بڵاویكردووەتەوە.

تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراق، تێیدا یەكێتی گفتوگۆ لەسەر هەنگاوەكانی داهاتوو و هەڵوێستی رەسمی خۆی لەوبارەیەوە دەكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن