راچڵەكین-
وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، هەڵوێستی فەرمی ئەو حزبەی لەسەر پۆستی سەرۆككۆماری داهاتووی عیراق ئاشكراكرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2025 مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی كۆبوەوە، تیایدا گفتوگۆ لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و بەشداری یەكێتی لە حكومەتی داهاتووی عیراق كرا.
دوای كۆبوونەوەكە كاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەكێتی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیداو لەوەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی پۆستی سەرۆككۆماری داهاتووی عیراق ووتی:" پۆستی سەرۆككۆماری عیراق، مافێكی شەرعی گەلی كوردستانە ، لەناویشیدا مافی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە."
" یەكێتی كاندیدی دەبێت بۆ پۆستی سەرۆككۆمار، بەڵام هێشتا لەلایەن مەكتەبی سیاسییەوە بڕیاری لێنەدراوە، هەر كات بڕیاردرا، ناوەكەی ئاشكرا دەكەین." وتەبێژەكەی یەكێتی وا دەڵێت.