راچڵەكین-
وەزارەتی نەوتی عیراق بڕی هەناردەی نەوت و داهاتەكەی بۆ مانگی تشرینی یەكەمی 2025 ئاشكرا كرد، بۆیەكەمجاریش ئامارەكە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەخۆدەگرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2025 وەزارەتی نەوت عیراق بڵاویكردەوە، لە مانگی تشرینی یەكەمدا بڕی 110 ملیۆن و 923 هەزارو 47 بەرمیل نەوتی هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كردووە.
ئەوەش روونكراوەتەوە، داهاتی نەوتا هەناردەكراو ( بەنەوتی هەرێمی كوردستانەوە) زیاتر بووە لە 7 ملیارو 30 ملیۆن و 689 هەزار دۆلار.
بەگوێرەی ئامارەكەی وەزارەتی نەوتی عیراق بێت، مانگی تشرینی یەكەمی رابردوو، هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەرێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە گەیشتووەتە 5 ملیۆن و 834 هەزارو 864 بەرمیل.