هێرشكرایە سەر هێزە ئەمنییەكانی سووریا.. كوژراو و بریندار هەیە

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 611

راچڵەكین -

لە باشووری سووریا هێرشی چەكداری كرایە سەر هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە و بەهۆیەوە چەكدارێكی هێزەكە كوژرا و دوای دیكەش بریندار بوون.

میدیای فەرمی سووریا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 25-11-2025، چەند چەكدارێكی نەناسراو هێرشیان كردە سەر خاڵێكی هێزە ئەمنییەكانی سووریا لە رۆژئاوای پارێزگای سوەیدا و لەئەنجامدا چەكدارێكی هێزە ئەمنییەكان كوژرا و دوو چەكداری دیكەش بریندار بوون.

لەدوای رووداوەكە، هێزە هێرشبەرەكە، كە تائێستا نازانرێت سەر بە چ لایەنێكن، لە ناوچەكە كشانەوەو بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتن،  سەرچاوەیەك لە ئاسایشی گشتیی سووریاش ئاماژەی بەوەكردووە كە پێدەچێت هێزەكە سەر بە گروپە چەكدارە لە یاسادەرچووەكان بێت.

رووداوەكە لە كاتێكدایە ناوبەناو رووبەڕووبوونەوەی چەكداری لەنێوان هێزەكانی سووریا و هێزە چەكدارییەكانی سەر بە دروزەكان لەسنووری پارێزگای سوەیدا روودەدات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن