راچڵەكین -
دابەشكردنی نەوت بەسەر دانیشتووانی سەنتەری قەزای چەمچەماڵ دەستپێدەكات و داواش دەكرێت هەر هاوڵاتییەك تا ئێستا كارتی نەوتی وەرنەگرتووەتەوە، سەردانی بریكاری خۆراكەكەی بكات.
یەكەی سووتەمەنیی چەمچەماڵ لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، سبەینێ چوارشەممە 26-11-2025، لە گەڕەكەكانی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ نەوت دابەشدەكرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو هاوڵاتییانەی كارتی زیرەكی نەوتیان هەیە، دەتوانن نەوتەكە وەربگرن، هەر هاوڵاتییەكیش تا ئێستا كارتی نەوتی وەرنەگرتوەتەوە سەردانی بریكاری خۆراكەكەی بكات بۆ وەرگرتنەوە.
بڕی ئەو نەوتەی بەسەر هەر خێزانێك دابەشدەكرێت، 200 لیترە و نرخەكەشی 104 هەزار دینارە.