راچڵەكین -
نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان جارێكی تر رووی لە دابەزین كردەوەو ئەمڕۆ چوارشەممە 26 تشرینی دووەمی 2025، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بۆ 62 دۆلار و سێ سەنت دابەزی، لەكاتێكدا دوێنێ بە 62 دۆلار و 41 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو.
هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساس لە 58 دۆلار و 57 سەنتەوە بۆ 58 دۆلار و 15 سەنت دابەزی.