مەسرور بارزانی داوای هاوكاری لەئەمریكا دەكات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 51

راچڵەكین-

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لەئەمریكاو هاوبەشەكانی دەكات ئامێری بەرگری پێویست بۆ پاراستنی ژێرخانی مەدەنی هەرێم دابین بكەن.

ئەمڕۆ پێنجشممە 27ی تشرینی دووەمی 2025 مەسرور بارزانی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس، بڵاویكردەوە: بە توندترین شێوە سەركۆنەی هێرشی ترسنۆكانە بۆ سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەكەم و داوا لە حكومەتی فیدراڵی دەكەم تاوانباران بدۆزێتەوە و ڕووبەڕووی دادگایان بكاتەوە."

" هەركەسێك لە پشت هێرشەكانەوە بێت، نابێت ڕێگەیان پێبدرێت ئەم تاوانانە دووبارە بكەنەوە یان وەك ڕابردوو، بە كەفالەت ئازاد بكرێن." مەسرور بارزانی وادەڵێت.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا هاوبەشە ئەمەریكی و نێودەوڵەتییەكانی كورد دەكات ئامێری بەرگری پێویست بۆ پاراستنی ژێرخانی مەدەنی هەرێمی كوردستان دابین بكەن و، پشتگیریان بكەن لە گرتنەبەری هەنگاوی جددی بۆ ڕێگریكردن لەم هێرشانە بۆ سەر خەڵكی كوردستان و پێشكەوتنەكانیان.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن