ئاگادارییەك بۆ دەرچووانی بەشە پزیشكییەكان

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 313

راچڵەكین-

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، زانكۆ و پەیمانگا تایبەتەكان سەبارەت بە دەرچوانی بەشە پزیشكی و تەندروستییەكانی ساڵی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) ئاگادار دەكاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2025 وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە گشتاندنێكدا داوای لە زانكۆ و پەیمانگا تایبەتەكان كردووە لە ماوەی دوو رۆژی كاركردندا، فەرمانی زانكۆیی دەرچوانی بەشە پزیشكی و تەندروستییەكانی ساڵی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) بە زمانی عەرەبی و بە فایلی (PDF) و ناو و زانیاری دەرچوان بە فایلی (Excel) لەسەر (CD) بەگوێرەی خشتەی ئاماژەپێكراو بۆ وەزارەتەكە و ئیمەیڵی ([email protected]) رەوانە بكەن، بۆ ئەنجامدانی كاری پێویست.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن